هێرشی چەکداری لە تایلەند: ٦ کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند لانیکەم ٦ کەس کوژران.
پۆلیسی تایلەند ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەکردن لە بازاڕێکی بانکۆکی پایتەختی وڵات، لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، لەنێو کوژراوەکاندا چەکدارێک هەیە کە خۆی کوشتووە.
پۆلیسی تایلەند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "پۆلیس بەدواداچوون بۆ ناسنامەی هێرشبەرەکە و هۆکاری ڕووداوەکە دەکات."
باس لەوەش کراوە، ئەو ٥ کەسەی کە لەلایەن هێرشبەرە چەکدارەکەوە کوژراون، پاسەوانی ئەو بازاڕە بوون.
سانۆنگ سانگمانی، ئەفسەری پۆلیسی بەرپرسی بازاڕی ناحیەی بانگ سوی بانکۆک کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەرهەمی کشتوکاڵی دەفرۆشرێت، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا هیچ گەشتیارێک نەکوژراوە و بریندار نەبووە.
بازاڕی تۆر کۆر کە دەکەوێتە نزیک بازاڕی چاتوچاک، شوێنێکی سەرەکی گەشتیارییە لە بانکۆک و هەموو کۆتایی هەفتەیەک پڕە لە سەردانکەران.
لە گرتە ڤیدیۆییەکان کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، دەبینرێت تۆمەتبارەکە کڵاوێکی سپی لەبەردایە و جانتایەکی پشتەوەی بەسەر سنگیدا هەڵگرتووە و لە ناو شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی بازاڕەکەدا دەڕوات.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، تۆمەتبارێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە مۆڵێکی بازرگانی لوکس لە ناوەڕاستی بانکۆک بە دەمانچە دوو کەسی کوشت و پێنج کەسی دیکەی بریندار کرد.
ساڵێک لەمەوبەر ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس لە هێرشێکی چەکداری و چەقۆ بۆ سەر ناوەندێکی چاودێری منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی تایلەند ٣٦ کەسی کوشت کە ٢٢یان منداڵ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان بە قسەی "گەڕانێکی مرۆیی" هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهان دەدەن.
لە وڵاتی ژاپۆن بەهۆی کاریگەری گەرمای زۆر ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار و ٨٠٤ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شارۆچکەی سیلوانی شاری قودس خانوویێک و دیواری دەوروبەری شوێنێکی کار و خانوویێکی ڕوخاند.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینن ئونروا ڕایگەیاند، لە ئێستادا خراپترین سیناریۆی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات.